زایەڵە-نەخۆشخانەی هیوا ئاماری نوێی تووشبووانی شێرپەنجە و چارەسەر و پشكنینەكان بڵاودەكاتەوە و سوپاسی پزیشكان و كارمەندانی نەخۆشخانەكەی دەكات، كە “هەمیشە خەمخۆر و پاڵپشت بوونە بۆ چارەسەری نەخۆشانمان”.

د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا بڵاویكردەوە، سەرەڕای هەموو ئەو گرفتە داراییانەی، کە هەیە و لە ئێستادا پشووی فەرمیە لە سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێم کوردستان، بەڵام نەخۆشخانەی هیوا بریاری دابوو کە (29/30/12/2024) بکاتە دەوامی فەرمی بۆ ئەوەی زۆرترین خزمەت بە تووشبوانی شێرپەنجە بگەیەنێت.

ڕاشیگەیانووە، ئێمە هێشتا توانیومانە خزمەتگوزاریەکان لە ئاستێکی باڵادا پێشکەش بە تووشبوانی شێرپەنجە بکەین و گرفتە داراییەکان نەبوونەتە هۆی لاوازبونی خزمەتگوزاریەکانمان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە.

وەك بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ئاشكرای كردووە،‏ ‎ئامارەكانی ئەمرۆی نەخۆشخانەكە بەم جۆرە بوون:

21 نەخۆشی تازە تۆمار کراون

1200 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان كردوە

2300 پشكنینی تاقیگەی جۆراوجۆر بۆ نەخۆش ئەنجام دراوە

740 نەخۆش سەردانی دەرمانخانەیان کردوە دەرمانیان وەرگرتوە

83 نەخۆش پشكنینی تیشك و سۆنەر و ئیكۆیان بۆ کراوە

150 نەخۆش چارەسەری کیمیاییان وەرگرتوە 52 نەخۆش چارەسەری ڕۆژانەیان وەرگرتوە

75 نەخۆش لە بەشی فریاکەوتنی خێرا داغڵ بون

73 نەخۆش لە قاوشە جیا جیاکانی نەخۆشخانە داغڵ کراون و چارەسەری پێویستیان وەرگرتوە

10 نەخۆش پشکنینی مۆخی ئێسک

د. یاد ڕوونیشی كردۆتەوە، لەسەنتەری چاندنی مۆخی ئێسک 5 نەخۆش سەردانی کردوە لەهەمان کاتدا 15 نەخۆش چارەسەری ددانیان بۆ ئەنجام دراوە.