زایەڵە-وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق بۆ دڵنیابوون لە جێگیربوونی نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕە ناوخۆییەكان چەند رێكارێكی راگەیاند و ئەوەشخراوەتەڕوو، لە ماوەیەكی كەمدا نرخی گۆشتی سوور دابەزینی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت.
مەهدی سەهر، یاریدەدەری ئەمینداری كارگێڕیی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق رایگەیاند، كار بۆ دابینكردنی گۆشتی سوور و رێگری لە بەرزبوونەوەی نرخەكانی لە بازاڕە ناوخۆییەكان و دابینكردنی خواستی ناوخۆیی دەكەن.
باسی لەوەشكرد، نرخی گۆشتی سوور تاڕادەیەك سەقامگیرییان بەخۆیانەوە بینیووە و لەماوەیەكی كەمی داهاتوودا پێشبینی دابەزینی زۆری نرخەكەی دەكرێت بەهۆی زیادبوونی بەرهەمی خۆماڵی و زۆری هاوردەكردنەوە كە دەتوانێت خواستی بازاڕ پڕبكاتەوە.
روونیشیكردەوە، ئێستا دەرگای هاوردەكردنی ئاژەڵیان بەمەبەستی گۆشتەكەی و بەمەبەستی بەخێوكردنیش كردووەتەوە، جگە لە هاوردەكردنی گۆشت لە وڵاتانی جیهانەوە بەو مەرجەی وڵاتەكە ئەندامی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی بێت.
جەختیشیكردەوە، هەوڵەكانی وەزارەت بۆ بەدواداچوون بۆ بازاڕە ناوخۆییەكان و دابینكردنی پێداویستی هاوڵاتییان بۆ كەلوپەل و بەرهەمە كشتوكاڵیەكان بەردەوامە.
راشیگەیاند، ئاسانكاری بۆ رێكارەكانی هاوردەكردنی گۆشتی سوور و ئاژەڵ لە دەرەوەی وڵاتەوە لە رێگای ئەلیكترۆنییەوە كراوە و پلاتفۆرمی تایبەت بە پێشكەشكردنی داواكاریی هاوردەكردن خراوەتەڕوو.
ک