زایەڵە-وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتی بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، نرخی ئینته‌رنێت به‌ڕێژه‌ی 50% كه‌مده‌كه‌نه‌وه، ئه‌م هه‌نگاوه له وه‌ڵامی پێویستی به‌هێزكردنی ڕۆڵی میدیای عێراقی دێت له گواستنه‌وه‌ی زانیاری به‌شێوه‌یه‌كی متمانه‌پێكراو و خێرا
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیه‌كان، به سه‌رپه‌رشتی و پاڵپشتی ڕاسته‌وخۆی د. هه‌یام یاسری وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كان، كۆمپانیای گشتی په‌یوه‌ندی و راگه‌یاندن، یه‌كێك له پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت بڕیارێكی نوێی ڕاگه‌یاند به ئامانجی پاڵپشتیكردنی داموده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن له عێراق، ئه‌ویش كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئینته‌رنێته بۆ ئه‌و دامه‌زراوانه به ڕێژه‌ی 50%ی ڕێژه‌ی كۆمپانیاكه، به مه‌رجێك به‌ڵگه‌یه‌ك كه پشتگیری له كاره‌كانی دامه‌زراوه‌ی میدیایی بكات.
ئه‌م بڕیاره له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێنماییه‌كانی وه‌زیری په‌یوه‌ندیه‌كان هات، چونكه ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای گشتی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندن ئه‌م كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ی په‌سه‌ند كرد وه‌ك به‌شێك له ستراتیژی وه‌زاره‌ت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ژێرخانی دیجیتاڵی و پشتگیریكردنی كه‌رتی میدیا.
وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیه‌كان دوپاتیده‌كاته‌وه، ئه‌م هه‌نگاوه له وه‌ڵامی پێویستی به‌هێزكردنی ڕۆڵی میدیای عێراقی دێت له گواستنه‌وه‌ی زانیاری به‌شێوه‌یه‌كی متمانه‌پێكراو و خێرا، به‌تایبه‌تی له‌به‌ر ڕۆشنایی پێشهاته ته‌كنیكییه خێراكان و گرنگی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێتی پاڵپشتیكراو و داشكاندنی بۆ دامه‌زراوه‌كانی ڕاگه‌یاندن.
ک
December 29, 2024