زایەڵە - لە روونکردنەوەکەى وەزارەتى دارایى عێراقدا ئاماژە بەوە کراوە "ئەو هەواڵانەى کە لە بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە لەبارەى نەبوونى پارەى نەختینە بۆ دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران، بەتەواوەتى ناراستن".
 
وەزارەتى دارایى عێراق لە روونکردنەوەکەدا جەخت لە پابەندبوونى دەکاتەوە بە پارەدارکردنى مووچەى فەرمانبەران و دەڵێت" فەرمانگەى ژمێریاریى وەزارەت هەستاوە بە پارەدارکردنى مووچەى سەرجەمى وەزارەت و فەرمانگەکان بۆ مانگى کانوونى یەکەم بەگوێرەى ئەو خشتەیەى بۆیان دانراوە".

دەشڵێت "هەوڵى بەردەوام دەدەین بۆ گرەنتیکردنى بەردەوامبوونى خەرجکردنى شایستە داراییەکانى فەرمانبەران بەبێ دواکەوتن".

ک