زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی هەورێ گەشتێکی شاخەوانی ساز دا بۆ دیمەنە جوانەکەی گەلی زۆرەگڤان

بەشی ڕاگەیاندنی گرووپی هەورێ: ئارەزووی بینی دیمەنە ئەفسوناوییەکانی گەلی زۆرەگڤان، وایکرد کاتژمێر ٤ و نیوی بەرە بەیانی  ١٧ شاخەوان شیرینی خەو بگۆڕنەوە بە سەرکێشییکردن بۆ ڕۆیشتن بە نێو تەمێکی چڕ.

بەشی ڕاگەیاندن وتی: گەیشتن بە تاڤگە جوانەکەی گوندی ئیسومەرا، هەموومانی سەرسامکرد بە جوانی سروشت. ناوازەیی و دڵڕفێنی ئەو دیمەنە جوانە ساردی کەش و هەوای بیر بردینەوە.

بەشی ڕاگەیاندن زیاتر وتی: دیمەنەکانی گەلی زۆرەگڤان هێندە سەرنج ڕاکێشن کە هیچ دیمەنێکی لە دیمەنی پێش خۆی ناچێت و هەر یەکێک لە دیمەنەکان لەیەکتر ناوازەترن.

بەشی ڕاگەیاندن ئاماژەی دا: دوای بەسەر بردنی نزیکەی ٦ کاتژمێر لە گەلییە جوانەکەی زۆرەگڤان و تاڤگە نایابەکەی ئیسومەرا، بەرەو ئەشکەوتی مێژووی شاندەر کەوتینەڕێ. بۆ دیتیتی یەکێک لە شوێنەواری کۆنترین شارستانییەتی مرۆڤایەتی. پاشان بەرەو هەولێری دڵگیر کەوتینەڕێ