زایەڵە- دکتۆر زیا کەریم، بەڕێوەبەری گشتیی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی عێراق،بۆ یەکەم جار رایدەگەیێنم کە لە رێگەی پێداچوونەوە و شیکردنەوەی وێنەی مانگی دەستکرد، گۆڕی بەکۆمەڵی نوێمان لە تەل شێخییە دۆزیوەتەوە."

دووریی نێوان گۆڕەکان کەمتر لە مەترێکە، سەرجەم قوربانییەکان ژن و منداڵی کوردن و جلوبەرگی کوردییان لەبەرە و یەکدیان لەباوەش گرتووە."

"پاشماوەکان زۆر کەڵەکە کراون، لەبەرئەوەی ژن و منداڵن، ژنەکان منداڵەکانیان لە باوەش گرتووە، بۆیە کاری دەرخستنیان زۆر ئاڵۆز و قورسە، هەوڵ دەدەن کە ئێسکەکان تێکەڵ نەبن بۆ ئەوەی پشکنینی DNA بە باشی بکرێت."

"تاوەکو ئیستا 50 رووفاتیان دەرهێناوە و پێشبینی دەکەن کە 100 بۆ 150 رووفاتی دیکەی تێدا بێت."

ک