زایەڵە-بە گوێرەى ڕاگەیەنراوى بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى گەرمیان، بەرەبەیانى ئەمڕۆ لە نزیک ڕێگەى " بان ڕاسای " ئۆتۆمبێلێکى جۆرى "نیسان پاترۆڵ" وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە یەکێک لە سەرنشینەکانى گیانى لەدەستداوە.
بەگوێرەى ڕاگەیەنراوەکە، سەرنشینەکە پاش گەیاندنى بە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى "شەهید هەژار" بەهۆى سەختى برینەکەیەوە گیانى لەدەستداوە.
لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستى پێکردووە.
ک