زایەڵە-دواى ئەوەى دوێنێ فڕۆکەیەکی کۆریای باشور بەهۆی کێشەى باڵندەوە خۆی کێشا بە دیواری راگریی فڕۆکەخانەکەدا و هەفتەى پێشووش فڕۆکەیەکى دیکەى ئازەربایجان کەوتە خوارەوە، چاوى فڕۆکەخانەکان کەوتەوە سەر باڵندەکان و ئەو کێشانەى کە بۆ فڕۆکەکان دروستى دەکەن، بەگوێرەى راپۆرتى رۆژنامەى عەرەب لە ساڵی 1988ـەوە تا ئێستا باڵندە جۆراوجۆرەکان 250 فڕۆکەیان تێکشکاندووە.

بەپێی ڕۆژنامەكە، جگە لەو 179 کەسەى کە لە فڕۆکە کۆرییەکەدا گیانیان لەدەستدا 262 کەسیش بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەى راپۆرتەکە لەنێوان 1990 تا 2023 لە ئەمریکا 291 هەزار و 600 بەرکەوتنى گیاندار و باڵندە لەگەڵ فڕۆکەکانى ئەو وڵاتەدا تۆمارکراوە، لە فەرەنسا ساڵانە 600 رووداوى بەرکەوتنى فڕۆکەکان لەگەڵ باڵندە و گیانەوەرە کێوییەکان تۆماردەکرێت.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو زیانانەى کە باڵندەکان لە فڕۆکەکانى دەدەن ساڵان یەک ملیار و 200 ملیۆن دۆلاریی ئەمریکییە.

رۆژنامەکە ئەوەشیخستوەتەڕوو، زۆرینەى رووداوەکان لە کاتى فڕین و نیشتەوەیاندا روودەدەن، هەروەها زۆرینەى ئەو باڵندانە نەورەس، داڵ و هەڵۆکانن.

ک