زایەڵە-دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماری کار و چالاکییەکانی خۆی بۆ ساڵی 2024 بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 636 کەس بەتاوانی تیرۆر دەستگیرکراون و 257 ئۆپراسیۆن و 74 کێوماڵیش بۆ لەناوبردنی مۆڵگەی تیرۆرستان ئەنجامدراوە.
عەقید سەلام عەبدولخالق، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 126 کاری هاوبەشیان لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و عێراق ئەنجامداوە و دەستبەسەر زیاتر لە سێ تۆن ماددەی هۆشبەردا گیراوە، هەزار و 19 بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەزگای ئاسایش دەشڵێت، 32 حاڵەتی خۆکوشتن و 63 حاڵەتی کوشتن و 171 رووداوی تەقەکردن تۆمارکراوە و 142 تۆمەتبار بەتۆمەتی بازرگانیی بەچەکی بێمۆڵەت دەستگیرکراون، دەست بەسەر 881 پارچە چەکدا گیراوە و دەستیشگیراوە بەسەر 14هەزار دۆلار و 16ملیۆن دیناری عێراقیی ساختە لەناو بازاڕەکاندا.
ک