زایەڵە - سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە بەهاری ساڵی رابردووەوە داهاتی فرۆشتنی نەوت بۆ وەزارەتەکەیان نەگەڕاوەتەوە.

میدیای یەكێتی بڵاویان كردۆتەوە، لە سەرچاوەی نزیك دەستمان كەوتووە، ئەمساڵ داهاتی فرۆشتنی نەوت بۆ وەزارەتەکەیان نەگەڕاوەتەوە و هەر کورتهێنانێک لە مووچە هەبووبێت، بە داهاتی ناوخۆ پڕیانکردووەتەوە.

وتیشی، بەدیاریکراوی لە 25ـی ئازاری ساڵی رابردووەوە لەدوای راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە، هیچ داهاتێکی فرۆشتنی نەوت بۆ وەزارەتەکە نەگەڕاوەتەوە.

نەگەڕانەوەی داهاتی نەوت بۆ وەزارەتی دارایی لەکاتێکدایە، بەگوتەی عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە ماوەی ئەمساڵدا 110 ملیۆن و 880 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستان فرۆشراوە و داهاتەکەی دیار نییە.

ک