زایەڵە - جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ تەواوکاریی مووچەی مانگی 11 بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت و سەبارەت بە مووچەی مانگی 12ش کێشەی نەختینە هەیە.
ئەمڕۆ شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، هەفتەی رابردوو بڕیار درا لە دووشەممەوە هەوڵ بدرێت جیاوازی مووچەی 11 بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت.
وتیشی، “بەردەوام لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزارەتی دارایی لەسەر خەتین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە”.
سەبارەت بە مووچەی مانگی 12ش شاخەوان عەبدوڵا ڕوونیکردەوە کە تا ئێستا بەشێکی زۆری فەرمانگە فیدراڵییەکانیش مووچەیان وەرنەگرتووە و وتی : “وەزارەتی دارایی کێشەی نەختینەی هەیە”.
ک