زایەڵە - پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێم قسەی بۆ میدیای فەرمی حیزبەکەی کردووە و رایگەیاندووە سەرەتای مانگی داهاتوو کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی بەڕێوەدەچێت.

 عوسمان قادر، په‌رله‌مانتاری پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگەیاند: هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ ڕێکكه‌وتنی سیاسی.  نه‌بوونی ڕێکكه‌وتن له‌ نێوان پارتی و یه‌كێتی، بووه‌ هۆی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان.

وتیشی:  سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه‌، پارتی مكوڕه‌ له‌سه‌ر په‌له‌كردن له‌ دیاریكردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان.

ئاماژەی بەوەشدا؛ گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ ئه‌وه‌ ده‌خوازێت، هه‌رێمی كوردستان ببێته‌ خاوه‌ن حكوومه‌تێكی نوێ. ده‌رفه‌تێكی زێڕین له‌ پێش كورده‌ و پێویستی به‌ یه‌كڕیزی و یه‌كگوتاری هه‌یه‌. ئه‌گه‌ر ڕێکكه‌وتن نه‌كرا ڕێكاری دیكه‌ش هه‌ن، ئه‌گه‌ر كاتییش بێت ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان دیاری بكرێت


ک