زایەڵە-ڕوبەڕوبونەوەکانی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) و گروپه‌كانی نزیک له توركیا له باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌رده‌وامی هه‌یه و لە ئەنجامدا لانیکەم 26 چه‌كداری گرووپه‌كان كوژراون و سێ شه‌ڕڤانیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌گوێره‌ی ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه شەڕ و پێکدادانەکان لە نێوان گرووپە چەکدارەکان و شەڕڤانانی کورد لە باکوری سوریا بەردەوامە و لە ئەنجامدا لە دوێنێوه 26 چه‌كداری گروپەکانی نزیک لەتورکیا کوژراون و سێ شه‌ڕڤانیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، حەوت چەکداری گرووپەکانی نزیک لە تورکیا ئه‌مڕۆ دووشەممە لەپێکدادانیان لەگەڵ شه‌ڕڤانانی کورد لە ناوچەی مەنبەج و هەروەها لە خودی شاری منبج كوژراون.
ڕوانگه‌ی سوری ده‌ڵێت، 13 ئەندامی گرووپە چەکدارەکان كوژراون دو ئەندامی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) گیانیان له‌ده‌ستداوه، ئه‌وه‌ش لە ئەنجامی توندبوونەوەی شەڕەکانی نێوانیان لە بەنداوی تشرین و پردی قەرقۆزاک و ڕۆژهەڵاتی حەلەب.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، دوێنێ یه‌كشه‌ممه شەش ئەندامی گروپه چه‌كداره‌كانی لایەنگری تورکیا کوژراون و سێ ئەندامی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) لە گوندەکانی منبج گیانیان لەدەستداوە.
هاوکات هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنێكی چۆنایەتی ڕاگەیاند، کە لەو ماوەیەدا دوو ئامێری ڕادار و سیستمی جامکردن و زرێپۆشێکی سەر بە گروپه چه‌كداره‌كانی تورکیایان لە ڕۆژئاوای پردی قەرقوزاک لەناوبرد.
تورکیا لە نێوان ساڵانی 2016 بۆ 2019 سێ ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە باکوری سوریا لە دژی یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد کە بڕبڕەی پشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات پێکدەهێنن، ئەنجامدا و سەرکەوتوو بو لە سەپاندنی کۆنتڕۆڵی خۆی بەسەر دو ناوچەی گەورەی سنوری لەناو خاکی سوریادا.
لە چاوپێکەوتنێکدا کە ڕۆژی یەکشەممە لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبیەی سعودی ئەنجامدرا، ئەحمەد شه‌رع، سەرۆکی ئیدارەی نوێی سوریا ڕایگەیاند، پێویستە هێزە کوردییەکان بچنە پاڵ سوپای یەکگرتوی سوریا و لەوەزارەتی نوێی بەرگری ڕێگایان دەکەینەوە.
ئاماژەی بەوەکرد، "چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا دەبێت، هەرکەسێک چەکدار بێت و شایستەی پەیوەندیکردن بێت بە وەزارەتی بەرگرییەوە پێشوازی لێدەکرێت بۆ ناو وەزارەتی بەرگری".
ک
December 30, 2024