زایەڵە-غەریب ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، چەند ڕۆژێكە قسەوباسی پێدانی تاقیگەكانی حكومی دەكرێت كە وەزارەتی تەندروستی هەرێم بیدات بەكەرتی تایبەت بۆ ماوەی (١٠) ساڵ،حكومەتی هەرێم لەبری دۆزینەوەی چارەسەر بۆ مووچە و كەشێكی گونجاو بۆ بازاڕ، زیاتر سەرشانی هاوڵاتیانمان قوڕس دەكات.

وتیشی  پاڵپشت بە مادەی (٦١/دووەم) و مادەی (٣١/یەکەم) دەستور، و لە ئەگەری دڵنیابوون لە بەركاربونی ئەم كارە نا تەندروستی و نادەستوریە و دڵنیابوونمان لە زیان و زیادكردنی نرخ لەسەر هاوڵاتیان، لە دادگای باڵای عێڕاق تانەمان دەبێت لەم بڕیارەی وەزارەتی تەندروستی.

زیاتر وتی، ئەم بڕیارە جگە لە خراپكاری و قۆرغكاری دژ بە هاوڵاتیانی، هاوكات زیانی تەواویش بەر كەرتی تەندروستی دەگەێنێت لەڕوی تەندروستی تاقیگەكان و هەروەها، بارگرانی مادیش لەسەر هاوڵاتیانی هەرێم دروست دەكات،داوا لە بەڕێز وەزیری تەندروستی دەكەین خۆیان وەك وەزارەتێكی حكومی بە باشتر لە ڕابردوو ئیدارەی تەندروستی ئەم تاقیگانە بدەن و سەحبی واژۆی گرێبەست نامەكەیان لەگەڵ كۆمپانیای شەخصی بكەنەوە، ئەمە بۆ خۆشیان و هاوڵاتیان-یش باشتر دەبێت.

ک