زایەڵە-لە سنوری بەرزنجە هاووڵاتیەك بە تۆمەتی بڕینی دارێکی تەمەن ( ٢٠٠ ) ساڵ دەستگیر کرا .

پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند،سروشت و ژینگەیەکی پاك و دروست یەکێکە لەو ڕەگەزانەی کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە تەندروستی مرۆڤەوە هەیە ، لە پێناو بنیادنان و دروستکردنی ژینگەیەكی تەندروست پێویستە هەموومان بە گیانێکی بەرپرسیارانەوە مامەڵەی لەگەڵ دا بکەین ، لەو چوارچێوەیەش دا هێزەکانمان لەسەرجەم سنورەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتیمان هەمیشە لە ئەرك و هەوڵەکانیان بەردەوامن و مەفرەزەکانمان ڕێگری لە سەرپێچیکاران و دوژمنانی ژینگە دەکەن و پاراستنی سروشت و ژینگە لە پێشینەی کارەکانیانە .

لەو پێناوەدا مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی بەرزنجە دوای ئەوەی زانیاریان پێگەیشت دارێکی سروشتی تەمەن گەورە کە تەمەنی زیاتر لە ( ٢٠٠ ) ساڵ دەبێت بڕاوەتەوە ، دەستکرا بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون ، لە ئەنجامدا هاووڵاتیەك بە تۆمەتی بڕینی دارەکە دەستگیر کراو هەروەها دەستگیرا بەسەر ماتۆڕسکیلێك دا . 

لە ئێستادا تۆمەتبار بە بڕیاری بەڕێز دادوەر بەندەو پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە کراوەتەوە .

ک