زایەڵە- سەبارەت بە کێشەی ئۆتۆمبیلە بێ سەرەتاکان لە هەرێمی کوردستان، نووسراوێک ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق کرا.
لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە، دارا سێکانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ڕایگەیاند، نووسراوێکمان ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراقی فیدراڵ کرد، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی ئۆتۆمبیلە بێ سەرەتاکان کە ئێستا لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڕیاری دەستبەسەراگرتنیان بۆ دەرچووە، بەهۆی ئەوەی کە مەرجیان تیانیە تا تۆماربکرێن لە لایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆوە ، لە کاتێکدا ئەو ئۆتۆمیلاانە لە ڕێگای خاڵە سنوریەکانەوە هاتونەتە ناو عێراق و هەرێمی کوردستان، ڕێگایان پێدراوە هەندێک کەس و کۆمپانیا و بازرگان سوومەند بوون لە کاتێکدا خاوەنی ئێستایان هیچ تاوانێکیان نییە چونکە ڕێگادراوە بێنە ناو عێراق و هەرێمەوە.
وتیشی، پێویستە حکومەتی عێراقی فیدراڵ بەهەماهەنکی لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان چارەسەری ئەو کێشەیە بکەن تا خاوەنەکانیان زیان نەکەن چونکە بە ئاگاداری لایەنە بەرپرس و پەیوەندیدارەکان هێندراونەتە ناو عێراق و هەرێمەوە.
ک