زایەڵە-جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ زایەڵە ڕایگەیاند، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار کێشەی ئابوری بۆ عێراق دروستکردووە و بووەتە هۆی بارگرانی بۆ سەرشانی دەوڵەت و هاوڵاتییانیش.

وتیشی “ئەگەر بەهای یەک دۆلار گۆڕانکاری بەسەردابێت، ئەوا بۆ هەر رۆژێک سێ ملیۆن و 350 هەزار دۆلار بودجەی عێراق کەمدەبێتەوە و زیانی بەردەکەوێت”.

ماوەی چەند ساڵێکە بەهای دۆلار لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.


ک