زایەڵە-نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆ وەزیرانی عێراق بڵاویکردوە، ئەمڕۆ سێشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێکی رەسمی دەگاتە وڵاتی ئێران و لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەکە کۆدەبێتەوە.

لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات، پێشهاتەکانی ناوچەکە و دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەراست دەکرێت هاوکات، بارودۆخی نوێی سوریا و گۆڕانکارییەکانی وڵاتەکە بەشێک دەبێت لە گفتوگۆکان.

ک