زایەڵە- سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی،وتی: رۆژی 7-1-2025 یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە.ئەمە دەبێتە سێیەم کۆبوونەوەی ئەو دوو حیزبە بۆ پێکهێنانی حکومەت. کۆبوونەوەی یەکەم 30ـی مانگی رابردوو لە سلێمانی و کۆبوونەوەی دووەمیش 17ـی ئەم مانگە لە پیرمام کرا.

لە کۆبوونەوەی رابردوودا بڕیاردرا شاندێکی هاوبەش لەنێوان پارتی و یەکێتی پێکبهێندرێت بۆ ئامادەکردنی رەشنووس لەبارەی بەرنامەی حکومەت.

هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە 20-10-2024 کرا. لە هەڵبژاردنەکەدا پارتی 39 کورسی، یەکێتی 23 کورسی و نەوەی نوێش 15 کورسییان لە کۆی 100 کورسیی پەرلەمان بەدەستهێنا کە پێنجیان بۆ کۆتای پێکهاتەکان تەرخان کراون.

ک