زایەڵە - سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی كوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “داوا لە هاوڵاتییان دەکەین پێش ئەوەی لە ماڵەوە دەربچن و بەشداری ئاهەنگەکان بکەن، کەلوپەلە کارەباییەکانی ماڵەوەیان بکوژێننەوە، تا دووربن لە رووداوی نەخوازراو”.
وتیشی “75 تیمی گەڕۆک جێگیرکراون لەو شوێنانەی کە ئاهەنگی سەری ساڵیان تێدا ئەنجامدەدرێت”.
سەركەوت كاڕەش ئەوەشی خستەڕوو “بەکارهێنانی یارییە ئاگرینەکان بە هەموو شێوەیەک لە هۆڵ و شوێنە داخراوەکان قەدەغەیە و، دەبێت هۆڵەکان سەرجەم مەرجەکانی بەرگری شارستانی جێبەجێبکەن”
ئاماژەی بەوەشدا، هاوڵاتییان دەتوانن لەهەر حاڵەتێکی نەخوازراودا پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە 115 بکەن، بۆ ئەوەی تیمەکانمان بە زوترین کات بگەنە شوێنی مەبەست.
ک