زایەڵە-سابرینا سینگ، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن)، ڕایگەیاند؛ ئاگربەستی نێوان هێزەکانی هاوپەیمانی تورکیا و هێزە کوردییەکان بە نێوەندگیری و پشتیوانی ئەمەریکا لە شاری مەنبج و دەوروبەری لە باکوری سوریا هێشتا بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەش دا؛ هیچ هەواڵێک لەبارەی پێشێلکردنی ئاگربەستەکە نەبوە.

لە سەرەتای مانگەوە ئاگربەستێک بە نێوەندگیری ئەمریکا لە نێوان هێزەکانی هاوپەیمانی تورکیا و هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) لە مەنبج و دەوروبەری راگەیەندرا و هەسەدەش رایگەیاند؛ تورکیا ئاگربەستەکەى پێشێل کردوە و لە چەند ناوچەیەک هێرشى ئەنجامداوە.

ک