زایەڵە - كونسولی كۆماری ئیسلامی ئێران پیرۆزبایی لە ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەكات.
محەمەد مەحمودیان سەركۆنسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سلێمانی پیرۆزبایی سەركەوتنی كۆنگرەی 9یەمی یەكگرتوو ئاراستەی یەكگرتوو و ئەمینداری گشتی دەكات.
بەرێز مامۆستا سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین ـ ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
بەناوی خۆم و سەرجەم هاوكارانم لەسەركونسوڵگەری كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی پیرۆزبایی بەرێوەچوون وكۆتایی هاتنی سەركەوتووانەی نۆیەمین كۆنگرەی حیزبی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و هەڵبژاردنەوەی بەرێزتان وەك ئەمینداری گشتی لەجەنابتان و ئەندامانی هەڵبژێردراوی سەركردایەتی و تەواوی ئەندامانی ئەو حیزبە رەسەنە دەكەم.
پەیوەندییەكانی ئێران ویەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە رابردوودا تاكو ئەمرۆ زۆر باش و ئەرێنی بووە و سەركۆنسوڵگەری كوماری ئیسلامی ئێران ئامادەیە بە هاوكاری جەنابتان پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لەهەموو بوارەكاندا پەرەپێ بدات.
هاوكات بە دەرفەتی دەزانم پیرۆزبایی ساڵی نوێی زایینی لە بەرێزتان و خەڵكی میهرەبانی هەرێمی كوردستانی عێراق بكەم و هیوای ئایندەی گەش بۆ هەردوو گەلی دۆست و برا بخوازم، وهیواخوازی تەندروستی وسەركەوتنی هەرچی زیاتری بەرێزتانم.