زایەڵە- وەزارەتی دارایی عێراق:  لەلایەن فەرمانگەی ژمێریارییەوە سەرجەم رێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی تەواوی فەرمانگە و پارێزگاکان بەگوێرەی خشتە تەواوکراوە.

 تەمویلکردنی مووچەی ئەم مانگە کۆمەڵێک رێکاری تەکنیکی و ژمێریاری تێدابووە بەتایبەت وردبینیکردنی تەرازوی پێداچوونەوە (میزان مراجعە) کە لەگەڵ کۆتاییهاتنی ساڵدا ئەنجام دەدرێت بۆ دڵنیابوون لە وردبینییە داراییەکان.

رێوشوێنی گرنگ دەگرینەبەر بۆ تەمویلکردنی مووچەی فەرمانبەران بە خێرایی و دڵنیابوونەوە لەوەی تەواوی فەرمانبەران شایستە داراییەکانیان وەردەگرن".

 داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکەن بەرپرسیاربن لەو زانیارییانەی بڵاویدەکەنەوە و پشت ببەستن بە سەرچاوە فەرمییەکان بۆ گواستنەوەی هەواڵەکان.

راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی تەواوکردنی رێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی یەکەم لەکاتێکدایە، مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی تشرینی دووەم و کانوونی یەکەمیان وەرنەگرتووە و وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەو پارەیەی لەبەردەستدایە بۆ دابەشکردنی مووچە بەش ناکات و چاوەڕێن بەغداد ئەو کورتهێنانەی هەیە پڕی بکاتەوە.

ک