زایەڵە-لە ڕوداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای کەلار - دەربەندیخان هاوڵاتیەکی دانیشتوی قەزای شارەزوور گیانی لە دەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە لەسەر ڕێگای کەلار دەربەندیخان بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە کەسێک گیانی لە دەستداو سێ کەس برینداربوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە
ئەمڕۆ( سێ شەمە) دوو ئۆتۆمبێلێ جۆری (تۆیۆتا کامری و تۆیۆتا پیک ئاب ) بەئاراستەی قەزای دەربەندیخان ڕۆیشتووە، لە بەرامبەر گوندی (لەواوان) پێکیاندادا، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لە دەستداو سێ کەسی برینداربوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد کەلاری لە ناحیەی باوەنور.
لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.
ک