زایەڵە - جوانڕۆ محەمەد  ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند،  یاسای ژمارە (١٥)ی ساڵی ٢٠٠٧ی وەزارەتی تەندروستی، مادەی هەشتەم ئامانج وئەركی وەزارەتە كە داو و دەرمان و كەلوپەلی پزیشكی هەمەجۆری پێویست بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری پزیشکی و خۆپاراستن و چارەسەرکردن دابین بکات و پێشکەش بکات.

ئەوپەرلەمانتارە وتیشی، هاوکات بەپێی هەمان ماددە سەرپەرشتیکردنی عیادە میلییەکان و دابینکردنی ئامێرە پزیشکییەکان ئەرکی وەزارەتە و ئیجبارکراوە بۆ ئەم بابەتە.پشتبەست بە دەستوری عێراق دابینكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی پێویستە خۆڕای یان ڕەمزیبێت. 

هێمای بەوەشکرد، راکێشانی دەستی کەرتی تایبەت و کۆمپانیا بۆ ناو هەناوی زۆرینەی وەزارەتەکان و بەتایبەت وەزارەتێکی پەیوەست بەژیانی هاوڵاتی وەک وەزارەتی تەندروستی، وێڕای بارگرانی بۆسەرشانی خەڵک و دەوڵەمەندکردنی کۆمپانیاکان، ئەوەندەی دیکە متمانە بە کەرتی تەندروستی ئەم وڵاتە ناهێڵێتەوە.یاسا بۆ جێبەجێکردنە و لەپێناو سەروەربونی یاسا، سەرجەم رێکارە دەستوریی و یاساییەكان دەگرینەبەر.

ک