زایەڵە ـــ ساڵی 2024 بە نامۆترین ساڵ لە ژیانی ڕاهێنەرایەتی پێپ گواردیۆلا ناوزەدکرا.

"ساڵی 2024 بە تۆمارکردنی مێژووی گواردیۆلا دەستی پێکرد و بە کەوتنی سیتی کۆتایی پێهات". ئەمە ڕاپۆرتی ئەمڕۆی گۆڤاری مۆندۆ دێپورتیۆی ئسپانیایە.

سیتی بە چوار نازناوی یەک لەدوای یەکی خولی نایابی ئینگلیزی ئاهەنگی ساڵی 2024ی گێڕا، بەڵام ئەمساڵ بە خراپترین ئەنجام لە مێژووی ڕاهێنەرایەتی گواردیۆلا کۆتایی پێهێنا.

گواردیۆلا لە ساڵی 2016 ەوە سەرپەرشتی سیتیزنز دەکات و لەم ماوەیەدا باشترین ڕاهێنەرە لە مێژووی یانەکەی ئینگلیزیدا کە 18 نازناوی بردووەتەوە.

ڕۆژنامەی ئیسپانی دەڵێت سیتی لە سەرەتای ساڵی 2024 نیشانی هەمووانی دا کە "تیپێکی نەدۆڕاوە لە بەریتانیا" بەڵام لە کۆتایی ئەمساڵدا بووە "خراپترین تیپی ئەوروپا لە 5 خولی یەکەمدا".

بەگوێرەی ڕاپۆرتی مۆندۆ، ساڵی 2024 ساڵێکی مێژوویی بەرزبوونەوە و دابەزین بوو بۆ گواردیۆلا، چونکە لە 14 یاریی رابردوودا تووشی 9 دۆڕان  بوو و ئەمساڵ وەکوو خراپترین خولی ڕاهێنەرایەتی بۆ ناوبراوکۆتایی پێهات.