زایەڵە-بەپێی دوایین ئامار کە سایتی شیکاریی “پێداچونەوەی دانیشتوانی جیهان” بڵاویکردوەتەوە، عێراق لە لیستی 10 وڵاتی عەرەبی کە ئەپڵیکەیشنی “سناپچات” بەکاردەهێنن، پلەی دووەمی بەدەستهێناوە.

عێراق لە ڕوی ژمارەی بەکارهێنەرانی سناپچاتەوە پلەی حەوتەمی جیهان و دوەمی جیهانی عەرەبی بەدەستهێناوە ژمارەی بەکارهێنەرانی ئەم بەرنامەیە لە ساڵی 2024دا گەیشتوەتە 15.4 ملیۆن بەکارهێنەر و بەراورد بە ساڵی 2023 ژمارەی بەکارهێنەرانی سناپ چات لە عێراق نزیکەی 200 هەزار بەکارهێنەر کەمیکردوە.
میسر لە پلەی سێهەمی جیهانی عەرەبی و نۆیەمی وڵاتانی جیهاندایە، بەوپێیەی ژمارەی بەکارهێنەرانی سناپ چات گەیشتوەتە 12.3 ملیۆن بەکارهێنەر.


  جەزائیر لە پلەی چوارەمی جیهانی عەرەبی بە 7.5 ملیۆن بەکارهێنەری سناپچات، مەغریب بە پلەی پێنجەمی جیهانی عەرەبی دێت بە 5.4 ملیۆن بەکارهێنەر، دواتر ئیمارات پلەی شەشەمی جیهانی عەرەبی بەدەستهێنا بە 4.1 ملیۆن بەکارهێنەر، ئوردنیش پلەی حەوتەمی جیهانی عەرەبی بە 3.8 ملیۆن بەکارهێنەر .

ک