زایەڵە-سەرۆک وەزیرانی عێراق بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ساڵی 2025ـدا جەخت لەسەر ئیرادەی خۆمان دەکەینەوە بۆ تەواوکردنی پلان و پرۆژەکان.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردوە، “کۆتاییمان بە ساڵێک هێنا کە تێیدا ئەوپەڕی هەوڵی خۆمان خستەگەڕ، بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی گەلەکەمان و دامەزراندنی ڕێنێسانسێکی گەشەپێدانی بەردەوام، کە گۆڕانکاری دروست بکات و ئەم نەوەیە و نەوەکانی داهاتوو بەرەو ئەو پێگەیە ببات کە عێراق شایەنییەتی لەنێو گەلاندا”.

دەشڵێت: “لەسەرەتای ساڵی 2025 دا جەخت لەسەر ئیرادەی خۆمان دەکەینەوە، بۆ تەواوکردنی سەرجەم ئەو پلان و پڕۆژە ستراتیژی و ژێرخانانەی کە دەستمان پێکردوە، بۆ ئەوەی ببێتە “ساڵی بەردەوامبوونی دەستکەوتەکان”.

باسی لەوەشکردوە، “هیچ دەرفەتێک لە دەست نادەین و بەکاری دەهێنین لە ڕێگای خزمەتکردنی عێراقییەکان و بنیاتنانی دەوڵەت و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەدیهێنانی چاکسازی و ڕەخساندنی هەلی کار و دەستەبەرکردنی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی و تەندروستی”.

ک