زایەڵە-سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی ڕایگەیاند: رووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی چوارچرای نوێ بووە و دوو خوشک گیانیان لەدەستداوە.

سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ڕایگەیاند: لە گەڕەکی چوارچرای نوێ لە شاری سلێمانی بەهۆی داگیرساندنی مۆم ماڵێک ئاگر لەماڵێک کەوتووەتەوەو بەهۆیەوە دوو منداڵی تەمەن 10 ساڵ و شەش ساڵ گیانیان لەدەستدا.

هاوکات، منداڵێکی دیکەی ئەو خێزانە کەتەمەنی دووساڵە بەهۆی روداوەکە دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.

ئەو خێزانە خەڵکی بەغدادن لە سلێمانی نیشتەجێن.

ک