زایەڵە-یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان لەڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند،  ئەمڕۆ 1ی1ی2025 ڕاگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ئاماری زاناو مامۆستایانی ئایینی کۆچکردوو لە ساڵی 2024 بڵاو کردەوە: بە پێی ڕاگەیاندنەکە لە ساڵی 2024 دا (44) زاناو مامۆستای ئایینی وەفاتیان کردووەو بۆ هەر یەکەشیان یەکێتی زانایان پرسەو هاوخەمی بۆ خانەوادەو کەس و کاریان گەیاندووە،شایەنی گوتنە لەدەستدانی زانایانی ئایینی کەلێنێکی گەورە لە کاروانی خزمەتی ئیسلام و موسوڵمانان و پڕکردنەوەی شوێنیان ئاسان نیە

مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان، لە کۆتایی دا دەڵێت؛ ئومێد دەکەین خوای گەورە زانایانمان لەش ساغ و تەمەن درێژ بکات و هەموو ئەوانەی وەفاتیشیان کردووە خوای گەورە بە بەهەشتی بەرین شادیان بکات.

ک