زایەڵە ـــ له ڕاپۆرتێکدا ئه لکووره باس له شکسته گەورەکانی تۆپی پێی نیشتمانی سعودیه دەکات سەرەڕای ئەو تێچوونە زۆرە کە هەیەتی.
ماڵپەڕی ئەلکورە ڕاپۆرتێکی لەبارەی شکستی هەڵبژاردەی تۆپی پێی سعودیە لە گەیشتن بە پاڵەوانێتییەکە بڵاوکراوەتەوە.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عەرەبستانی سعوودی گرانترین فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیایە و بودجەی ساڵانەی 500 ملیۆن دۆلارە.
دوێنێ هەڵبژاردەی سعودیە لە یاری پێش کۆتایی جامی کەنداو ڕووبەڕووی عومان بووەوە و 2-1 بەرامبەر هەڵبژاردەی 10 کەسی دۆڕا.
تێچوونی گەورەی سعودیە لەچەند ساڵی ڕابردوودا بۆتە بابەتی جیهان لەتۆپی پێی یانەکان و نیشتمانییەکاندا بەڵام سعودیە لەتۆپی پێی نیشتمانیدا ئەنجامێکی پێچەوانەی بەخۆیەوە بینیوە و دۆخەکەی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەرەو خراپتر دەڕوات
ماڵپەڕی ئەلکورە نووسیویەتی دوایین پاڵەوانێتی هەڵبژاردەی سعودیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2003 کە سەرکەوتوو بوو لە بردنەوەی جامی کەنداوی فارس بەڵام دوای زیاتر لە دوو دەیە هێشتا سەرکەوتوو نەبووە
بەگوێرەی هەواڵی ئەلکوورە، فیدراسیۆنی سعودیە لە ماوەی ساڵێکدا زیاتر لە 70 ملیۆن دۆلاری بۆ تۆپی پێ خەرج کردووە، هەر لە پێدانی مووچەی مانچینی تاوەکو هێنانی ڕینار کە قەبارەی بودجەی تۆپی پێی عومانە بۆ ماوەی 10 ساڵ.