زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی چەرموو لە کۆتایەکانی ساڵی 2024دا کۆتا گەشتی شاخەوانی خۆی بۆ شاخی قولەڕەش ئەنجام دا.
بەشی ڕاگەیاندنی گرووپ: وەک گرووپی شاخەوانی چەرموو لەبەرواری ٣٠-١٢-٢٠٢٤ دواین گەشتمان ئەنجامدا کە گەشتێکی تایبەت بوو بەتیمێکی تایبەت بۆشاخی قولەڕەش لەناحیەیی تەکیە لەقەزایی چەمچەماڵ دیارە دانانی کۆتا گەشتمان بۆ لووتکە جوانەکەی قولەڕەش دەگەڕێتەوە بۆئەوەیی گرووپی شاخەوانی چەرموو یەکەم تابلۆیی لە٢٠-٥-٢٠٢٢لە لووتکەی ئەم شاخەدا جێگیر کرد بۆیە بڕیاماندا کۆتا گەشتی ئەم ساڵیشمان تایبەت بکەینەوە بەولوتکە.
بەشی ڕاگیاندن وتیشی: بەیانی زوویی لەگەڵ بوونی کەش وهەوایەکی ساردیی زستانە بەتیمێک گەیشتینە لوتکەیی شاخی قولەڕەش لەبەرزی١٤٤٠مەتر بەرز لەئاستی ڕوویی دەریا دوایی چرکاندنی وێنەیی یادگاریی لەپاڵ تابلۆیی قولەڕەش بەڵێنی ئەوەمان دا بەو پەڕی توانامان کار بکەین کەگرووپی شاخەوانی چەرموو بەپێشەنگی بهڵینەوە وپاشان دەستمان بەگەڕانەوە کرد سوپاس بۆخوا بەسەلامەت گەڕاینەوە.