زایەڵە-وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکوومەتی کاربەرێکەرى هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی مووچەی فەرمانبەران وڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ، بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق بۆ خەرجکردنی مووچە و چەند بابەتێکی دیکە بڵاو کردەوە.

وەزارەتی دارایی هەرێم ئاماژەی بەوە کردووە: "لەگەڵ گەیشتنی ئەو بڕە پارەیەی لەم هەفتەیە بڕیاری لەسەر دراوە، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 ى ساڵى ڕابردوو دەکرێت، وەک وەزارەتی دارایی سوورین لەسەر بەدەستهێنانی مووچەی مانگی دوانزە کە لە ئەستۆی حکوومەتی عێراقە دابینی بکات. "

وەکوو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە ماوەی چەند مانگی ڕابردووشدا وەک وەزارەتی دارایی سەرجەم تێبینی و کێشە هونەریەکانی لیستی مووچەمان چارەسەر کردووە و تیمە تەکنیکیەکانمان بەردەوام لەگەڵ تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر هێڵ بوون تا هیچ بیانوویەک بەدەست حکومەتی فیدراڵەوە نەمێنیت بۆ نەناردن و دواخستنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان."

ک