زایەڵە-عەقید بەختیار محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتوچۆی سلێمانی بۆزایەڵە رایگەیاند، كۆتا بڕیار سەبارەت بە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان پەیوەندی بە وەزارەتی ناوخۆوە هەیە.
وتیشی، "بڕیار لەبارەی ئەو پرسە لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆوە دەرناچێت، چونكە ئێمە جێبەجێكارین، یاسادانەر نین، ئێمە نین كە بڕیار دەردەكەین".
عەقید بەختیار باسی لەوەشكرد، لەئێستادا هیچ بڕیارێكی تازە نییە، هەر كاتێك وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێكی نوێ دەربكات، جێبەجێی دەكەین.
دووپاتیشیكردەوە، كێشەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان تەنها پەیوەست نییە بە پارێزگای سلێمانییەوە، بەڵكو پەیوەستە بە هەموو هەرێم و، دەبێت لەسەر ئاستی هەرێم چارەسەر بكریت و كۆتا قسە و بڕیاریش دەبێت لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمەوە بێت.
ک