زایەڵە-سەنتەری میترۆ رایگەیاند داخستنی هەندێ ناوەندی رێكخراوەیی و میدیایی پەیوەندی بە فشاری دەرەكییەوە هەیە، بڕیارەكە سیاسییە نەك یاسایی و ئێمە بە توندی سەركۆنەی دەكەین.
ئەمڕ لە ئۆفیسی سەنتەری میترۆ لە شاری سلێمانی، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لەبارەی بڕیاری ئەنجومەنی دادوەری عێراق كە تایبەت بوو بە داخستنی كۆمپانیای گزنگی نوێ.
رۆژی سێشەممە31ی كانونی یەكەمی 2024، هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی چەندین ناوەندی كلتووری، رێكخراو و میدیاییان داخستووە بەبێ ئەوەی هیچ بڕیارێكی دادگەیان پێبێت، ئاسایشی سلێمانیش دەڵێت بڕیارەكە لەژێر رۆشنایی بڕیاری ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق بووە.
لەو كۆنگرە رۆژنامەوانییەدا هەر یەك لە بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ و بەڕێوەبەری كۆمپانیای گزنگی نوێ وتاریان پێشكشە كرد.
دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ لە وتارەكەیدا رایگەیاند داخستنی هەندێ ناوەندی رێكخراوەیی و میدیایی پەیوەندی بە فشاری دەرەكییەوە هەیە، بڕیارەكە سیاسییە بەڵام بەرگی یاسای لەبەركراوە و ئێمە بە توندی سەركۆنەی دەكەین.
هەروەها باسی لەوە كرد گەر بڕیاری داخستنەكە پەیوەندی بە بڕیاری دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەكانی عێراق، هەیە كە چەند پارتێكی سیاسی بە بیانوی نزیكییان لە پارتی كرێكارانەوە ئەوەش هەر ناڕەواەیە چونكە ئەم كۆمپانیا و ناوەندانەی داخراون كە كۆپنیای مۆڵەتپێدراون و دوورن لە كاری حزبی، وتی " دەبێت ئەم كردەوەیە رۆحی هاوپشتی نێوان دەزگاكانی راگەیاندن و رۆژنامەنووسان فراوانتر بكات و هەمووان فشاربكەن بە ئاراستەی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكە"
لەژێر رۆشنایی بڕیارەكە، ناوەندەكانی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد، كۆمپانیای نوێگەر و مەرزیە، كۆمپانیای گزنگ كە بۆ ژن تیڤی كاردەكات، داخراون.
تەوار عادل بەڕێوەبەری كۆمپانیای گزنگی بەرەبەیان لە وتارەكەیادا سەرسوڕمانی خۆیان لە بڕیارەكە دەربڕی، باسی لەوەكرد كە كۆمپانیاكەیان لە 26ی كانونی یەكەمی 2017 وە لە كۆمپانیا خۆماڵییەكانی سەر بە وەزارەتی پیشەسازی هەرێمی كوردستان، تۆمار كراوە، لە ئایاری 2024 مۆڵەیتای نوێ كردۆتەوە، ووتی" كۆمپانیاكەمان بۆ بەرهەمهێنانی میدیایە گرێبەستی كاركردنی لەگەڵ ژن تیڤی هەیە و بەرنامەو پرۆگرامی بۆ ئامادە دەكات" ووتیشی"تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەكان هیچ رونكردنەوەیەكیان نەداوە"
دوێنێ كۆمپانیای گزنگی بەربەیان راگەیێندراویكی بڵاوكردەوە دەڵێت "رۆژی 31ـی كانوونی یەكەم، كە رۆژی كۆتایی ساڵە، لە چوارچێوەی بڕیارێكدا كە حكومەتی ناوەندیی عێراق، حكومەتی هەرێمی كوردستان و دەزگای ئاسایشی هەرێمی سلێمانی تێیدا بەشدارن، بەبێ بوون و پیشاندانی نووسراوێكی فەرمی و ئاگاداركردنەوە، بڕیاری داخستنی كۆمپانیای گزنگی بەربەیانی درا."
ک