زایەڵە - دوو سەرچاوەکە، ئاماژەیان بەوەدا، حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم کورتهێنانی مووچەی مانگی 12 بە داهاتی ناوخۆ پڕناکاتەوە، لەبەرئەوە لە دوای تەواوبوونی پشووەکانی سەری ساڵ دەست بە هەوڵەکانی دەکاتەوە بۆ رازیکردنی بەغداد تاوەکو پارەی دیکە بنێرێت و چارەنووسی مووچەی مانگی 12ـی پێ یەکلابکەنەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی بەغداد جگە لەو 441 ملیار دینارەی رەزامەندیی لەسەر داوە، ئامادەنییە هیچ بڕە پارەیەکی دیکە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ ساڵی 2024 بنێرێت و دەڵێت، بە درێژایی ئەو ساڵە پارەی تەواویان بۆ هەولێر ناردووە.اا
حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم بۆ دابەشکردنی مووچەی هەر مانگێکی مووچەخۆران پێویستی بە 999 ملیار دینار هەیە، بۆیە ئەگەر ئەو 441 ملیار دینارە رەوانە بکرێت کە بڕیاری لێدراوە لەگەڵ ئەو 631 ملیار دینارەی بۆ مانگی 11 نێردراوە، مووچەی مانگی 11ـی پێدابەشدەکرێت و بڕى 73 ملیار دیناریش دەمێنێتەوە، ئەوکاتە حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم پێویستی بە 926 ملیار دیناری دیکە هەیە بۆ دابەشکردنی مووچەى مانگى 12ـی مووچەخۆران.
ک