زایەڵە-بانکی شارەزوور، ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، لە پێناو دروستنەبوونی قەرەباڵغی تاوەکو بە شێوەیەکی ئاسانتر مووچە وەربگیرێت بە میکانیزمێکی نوێ مووچەی خانەنشینانی شارستانیی و خانەنشینانی سەربازیی دابەشدەکات لە رۆژی یەکشەممەدا.

بەگوێرەی لیستی مووچەی مانگی 11 کە دوێنێ شەو وەزارەتی دارایی بڵاویکردەوە، رۆژی یەکشەممە 5ی 1ی 2025 دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و خانەنشینان لەو رۆژەدا مووچە وەردەگرن.

بە گوێرەی میکانیزمی نوێی بانکەکە، ئەو رۆژە کاتژمێر8:00ی بەیانی تاوەکو کاتژمێر1:00ی دوای نیوەڕۆ مووچەی (خانەنشینی شارستانی و وارسی شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستی تایبەت دابەشدەکرێت.

هاوکات، لە کاتژمێر1:00ی دوای نیوەڕۆ تاوەکو کاتژمێر3:00ی دوای نیوەڕۆ مووچەی خانەنشینی(پێشمەرگەی دێرین و ئەیلول و گوڵان) دابەشدەکرێت .

بانکی شارەزوور ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ ئەوەی قەرەباڵغی دروستنەبێت داواکارین لە خانەنشینانی(پێشمەرگەی دێرین و ئەیلول و گوڵان ) لە کاتژمێر1:00ی دوای نیوەڕۆ سەردانی بانك بکەن، لەبەرئەوەی ئەو کاتە ناسنامەی مووچەیان لێوەردەگیرێت .

ک