زایەڵە ـــ محەمەد سەڵاح ئەستێرەی میسری یانەی لیڤەرپوڵ وەڵامێکی جێی مشتومڕی دا سەبارەت بە هەڵبژاردنی باشترین یاریزانی ئێستای جیهان.

محەمەد سەڵاح ئەستێرەی میسری لیڤەرپوڵ دوای نمایشە سەرسوڕهێنەرەکەی لەم وەرزەدا گوتی "من خۆم بە باشترین یاریزانی جیهان دەزانم".

محەمەد سەڵاح لەم وەرزەدا لە 18 یاریی پرێمەرلیگدا 17 گۆڵی تۆمارکردووە و 13 ئاسیستی پێشکەش کردووە و باشترین ئاماری خولی تۆپی پێی خۆی تۆمار کردووە.

ئەستێرەی میسری ماوەی حەوت ساڵە لە خولی ئینگلیزی یاری بۆ لیڤەرپوڵ دەکات، بەڵام لە هیچ وەرزێکدا بەم شێوەیە نەدرەوشاوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە گرێبەستی سەڵاح هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت و لیڤەرپوڵ هێشتا نەگەیشتووەتە ڕێککەوتنێک لەگەڵیدا بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی.

ماڵپەڕی ئەلکورە نووسیویەتی کە سەڵاح ئاماری تۆمارکردووە کە دەبێتە یەکێک لە سێ بژاردە سەرەکییەکان بێ بۆ بەدەستهێنانی نازناوی باشترین یاریزانی جیهان لە ساڵی 2025 ئەگەر ئەم وەرزە بەردەوام بێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئەلکوورە، ئەستێرەی میسری بووە گۆڵکاری مێژووی خولی ئینگلیزی بە بەرزکردنەوەی ئاماری گۆڵەکانی لە خولی نایابی ئینگلیزیدا.