زایەڵە ـــ دەزگایەکی ڕاگەیاندنی ئیسپانی وردەکاریی نوێی لەبارەی مووچەی ئەستێرەیی مێسی لە ماوەی یاریکردنی لە بەرشەلۆنە ئاشکرا کرد.

 ماڵپەڕی تۆپی پێی ئیسپانیا لەبارەی ئەو پارە زۆرەی کە بەرشەلۆنە بە ئەفسانەی ئەرجەنتینی داوە و دەڵێت: "داهاتی 555 ملیۆن یۆرۆی مێسی لە بەرشەلۆنە لە ماوەی 4 ساڵدا".

بەرشەلۆنە ساڵانە 139 ملیۆن یۆرۆ دەداتە میسی کە دەکاتە مووچەی ساڵانەی سەرجەم ئەستێرەکانی ڕێئال مەدرید.

مێسی لە ساڵی 2021 بە فرمێسکەوە بەرشەلۆنەی جێهێشت. لەو کاتەدا، لاپۆرتا ئاماژەی بە نەبوونی توانایی یانەکە لەمەر پێدانی مووچەی سەرسووڕهێنەری ئەستێرەکە کرد وەک هۆکاری سەرەکی ڕۆیشتنی ئەو یاریزانە ئەفسانەییە.

ماڵپەڕی ئیسپانی ئاشکرای دەکات کە مووچەی لیۆنێل لە بەرشەلۆنە بە زۆرترین جیاوازییەوە لە کەسی دووهەم بە "بەرزترین مووچەی تۆپی پێ لە جیهان" دادەنرێت.

بەگوێرەی ماڵپەڕی تۆپی پێی ئیسپانیا، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی قەیرانی دارایی بەرشەلۆنە لە چەند ساڵی ڕابردوودا مووچەی زۆر بەرزی مێسی بووە کە لەم ڕۆژانەدا گەورەترین تەحەدای ئابووری بۆ یانەکە دروستکردووە.