زایەڵە - شارەزایەکی ئابوری سەبارەت بە دۆخی ئابوریی هەرێمی کوردستان دەڵێت، کەمینەیەکی هەڵپەرست قۆرخی بازرگانیان کردووە و زۆرینەیەکیش پارەیان پێ نیەو بێکارن .
د،نیهاد خالد پیسپۆڕی ئابوری وشارەزا لەکاروباری بانک لەوتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، ئەو دۆخە ئابوریەی کە بێ موچەیی لەسەرژیانی خەڵک دروستی کردوە بەزمانی ئابوری پێی دەوترێت هەڵاوسانی چەقبەستوو( التضخم الركودي) واتای بەرزی نرخەکان هاوکات لەگەڵ بێکاریەکی بەرزو بێ بازاڕیەکی جەرگبڕ، واتە چەند دۆخێک تێکەڵی یەکتر بوون کەنابێت لەیەک کاتدا ڕوو بدات بۆ نموونە کاتێ بێ بازاڕی بێت نابێت نرخ بەرز بێت بەڵکو دەبێ نرخەکان دابەزن چونکە خواست گشتی کەمە، کەچی لەهەرێم پێچەوانە بوەتەوە بێ بازاڕیەکی تەواو چالاکیە ئابوریەکانی کوشتوە کەچی نرخەکان هەربەبەرزی ماونەتەوە کەحاڵەتێکی دەگمەنە لەئابوری ئەو وڵاتانە ڕوو ئەدات کە قۆرخکاری کەمینە تیایدا باڵادەستە و سیاسەتی وڵات لەبەردەم گۆڕانکاریدایەو کڕیارو فرۆشیار چاوەڕوانی گۆڕانکارین.
ئەوپسپۆڕی ئابورییە وتیشی، کەواتە کەمینەیەکی هەڵپەرست قۆرخی بازرگانیان کردووە و زۆرینەیەکیش پارەیان پێ نیەو بێکارن .کەواتە ئەبێت گۆڕانکاری ڕیشەیی بکرێت (التغییر الهیکلی) وەک گۆڕینی حوکمڕانی یان گۆڕانی سیاسەتی گشتی.
ک