زایەڵە-سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، تا ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان چاوەڕێی ناردنی 441 ملیار دینارەكەی بوو، تا ئەوكاتە وەزارەتەكە رایاگەیاندبوو، بەگەیشتنی پارەكە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 دەكەین.
وەزارەتی دارایی دەڵێت: بەڵام پارەكە لە ئێوارەیەكی درەنگی پێنجشەممە لە نێوان سەعات پێنج بۆ شەش گەیشت، بەو پێیەی حیسابەكە تەنیا لە رۆژانی دەوام و لە سەعات هەشتی بەیانی بۆ شەشی ئێوارە دەتوانرێت مامەڵەی پێوە بكرێت، بۆیە ناچار بووین لە درەنگانێكی شەودا لیستەكە رابگەیەنین.
وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، فریای راكێشانی پارەكە نەكەوتین، بەڵام دڵنیا بووین كە پارەكە خراوەتە سەر حیسابەكەمان، بۆیە هەرزوو لیستی مووچەی مانگی 11مان راگەیاند و سبەی یەكشەم دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكرێت.
هاوكات لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی رای گەیاند، بڕیارە لەم هەفتەیەدا شاندێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ هێنانی مووچەی مانگی 12، سەردانی بەغدا بكات و هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ مووچەی مانگی 12 بدۆزرێتەوە.
وەزارەتی دارایی دەڵێت: مووچەی مانگی 10 و 11 بەشێكی زۆری لە پارەی داهاتی ناوخۆ دابین كراوە، بەغدا نیوەی ئەو پارەیەی پێویست بوو بۆ مووچە ناردوویەتی.
ک