زایەڵە-بڕیارە لەم هەفتەیە كۆبوونەوە و دانوستانەكانی نێوان یەكێتی و پارتی بۆ پرسی پێكهێنانی حكوومەت بەڕێوە بچێت.

میدیای پارتی بڵاوی كردەوە، لە رۆژی سێشەممەی داهاتوو دانوستانەكان لە نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەست پێدەكاتەوە.

یەكێتی و پارتی پێشتر دوو كۆبوونەوەیان ئەنجام داوە، ئەم هەفتەیە هەردوولا كۆبوونەوەی سێیەم ئەنجام دەدەن، بۆ تاوتوێكردنی ڕەشنووسی بەرنامەی هاوبەش كە لەلایەن دوو لیژنەی پێكهێنراو بۆ ئەو مەبەستە ئامادە كراوە.

یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان وەك یەكەم لایەن بریاریدا بەشداری حكومەتی داهاتوو نەكات و ئۆپۆزسیۆنبوونێكی كارای هەڵبژارد.

ک