زایەڵە-میدیا نزیكەكانی "دەم پارتی" بڵاویانكردووەتەوە،بڕیارە وەفدەكەی پارتی یەكسانی و دیموكراتی "دەم پارتی" كە پێكهاتون لە پەروین بوڵدان و سڕی سورەیا ئۆندەرو ئەحمەد تورك، رۆژی ٦ و ٧ ی ئەم مانگە سەردانی پارتەكانی ناو پەرلەمانی توركیا بكەن، دواتر لەگەڵ سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشوی پارتی دیموكراتی گەلان لە زیندانی ئەدرنە كۆ ببنەوە.
شاندەکەی ئیمرالی لەگەڵ دەمیرتاش گفتوگۆ لەبارەی نامە حەوت خاڵییەكەی عەبدوڵا ئۆجەلان دەكەن کە ٢٩ی مانگی رابردوو و رۆژێك دوای سەردانی شاندەکەی دەم پارتی بۆ ئیمرالی، ناوەرۆكەكەی بۆ رای گشتی بڵاوكرایەوە.
ک