زایەڵە- د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، وتەبێژی یەکێتی زانایانی هەرێمی کوردستان،ڕایگەیاند، ساڵی رابردوو 3 هەزار و 461 کێشەی خێزانی هێنراونەتە لامان. لەو ژمارەیە دوو هەزار و 121 کێشەیان چارەسەرکران و 1340 کێشەش بە جیابوونەوە کۆتایی هات."
وتیشی، "کێشە خێزانییەکان بەراورد بە ساڵی 2023 زیادیان کردووە، بەڵام جیابوونەوە کەمتر بووەتەوە، چونکە ساڵی 2023 ژمارەی کێشە خێزانییەکان دوو هەزار و 828 کێشە بوون، جیابوونەوەش هەزار و 391."
ئاماژەی لەوەشدا، اڵی پار، لەلایەن لیژنەی فەتواوە 14 فەتوا دەرکرا، 5 هەزار و 921 پرسیاری هاووڵاتییانمان وەڵام دایەوە. لەو ژمارە پرسیارەش هەزار و 78ـیان پرسیار بوون لەبارەی کێشەی میرات و زەویوزار؛ هەزار و 168 پرسیاری کێشەی مامەڵەی بازرگانی و کڕین و فرۆشتن و 522 پرسیاریش لەبارەی پڕۆسەی ئاشتەوایی بوون.
ک
January 04, 2025