زایەڵە- راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، سەقامگیری دارایی لە وڵاتدا مەترسی لەسەر نیەو بەردەوام دەبێت بەهۆی سیاسەتی بانكی ناوەندیی عێراق
مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق: ئەركی بانكی ناوەندییە بەردەوام بێت لە جوڵەكردن بە دوو ئاراستەدا.
دابینكردنی پێداویستییەكانی بانكە نیشتمانییەكانە بۆ دراوی بیانی كە دەبێتە هۆی بەردەوامیی سەقامگیری بازاڕ.
رێگریی لە هەر هەوڵێك بۆ سپیكردنەوەی پارە و چاودێریكردنی پارەداركردنی بانكە نیشتیمانییەكان بۆ ئەو مەبەستەی كە پارەكە بۆ كاڵا و شمەكەی راستەقینە تەرخان دەكرێت و دوورە لە هەر جۆرە مامەڵەیەكی گوماناوی و سپیكردنەوەی پارە.
سەقامگیری دارایی لە وڵاتدا بەردەوام دەبێت بەهۆی سیاسەتی بانكی ناوەندیی عێراق و میكانیزمی پارەداركردنی بانكە نیشتیمانییەكان بە دراوی بیانی.
ک