زایەڵە-د.عەبدوڵاشێركاوەیی، وتەبێژی یەكێتی زانایانی ئاینی هەرێمی كوردستان راگەیاند: ساڵی رابردوو سێ‌ هەزار و 461 كێشەی خێزانی هێنراونەتە لامان لەو ژمارەیە دوو هەزار و 121 كێشەیان چارەسەركران و هەزارو340 كێشەشیان بە جیابوونەوەی ژن و پیاوەكە كۆتایی هاتووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكردووە: كێشە خێزانییەكان بەراورد بە ساڵی 2023 زیادیان كردووە، بەڵام جیابوونەوە كەمتر بووەتەوە، چونكە ساڵی 2023 ژمارەی كێشە خێزانییەكان دوو هەزار و 828 كێشە بوون، جیابوونەوەش هەزار و 391 حاڵەتی جیابوونەوە تۆماركراوە.

ناوبراو  ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەر لەساڵی ڕابردوو لیژنەی فەتواوە 14 فەتوایان دەركردووە، پێنج هەزار و 921 پرسیاری هاووڵاتیان وەڵامدراونەتەوە كە لە بارەی كێشەی میرات و زەوی و زار پرسیاریان كردووە، هاوكات هەزار و 168 پرسیاری كێشەی مامەڵەی بازرگانی و كڕین و فرۆشتن و 522 پرسیاریش لەبارەی پڕۆسەی ئاشتەوایی وەڵامدراونەتەوە.

ک