زایەڵە ــــ گرووپی شاخەوانی پایتەخت بە بەشداری چەن گرووپ و ئەندامی دیکە یەکەم گەشتێکی خۆی بۆ کەلها شوش و دەڤەری ئاکرێ ساز دا.

بەشی ڕاگەیاندنی گرووپ:  شەممە ٤ / ١ / ٢٠٢٥  بە بەشداری ۳٥ ئەندام سەرەدانی (کەلها شوش) مان کرد،

بە ڕێبەری هاوڕێیانمان لە گروپی شاخەوانی  Shush Mountain  لە شاری هەولێر ڕوومان لە دەڤەری ئاکرێ کرد. 

بەشی ڕاگەیاندن وتی: سەرەتا لە ڕێکا نانی بەیانی مان خوارد دواتر گەیشتینە گوندی شوش کە دیمەنێکی زۆر جوان و مێژویەکی دەوڵەمەند و دێرینی هەیە ، مامۆستا Arween Mohameedsaeed  بەرپرسی گروپی شاخەوانی شوش باسی گوندی شوش کرد، کە مێژوی ژیان تێیدا دەگەڕێتەوە بۆ شەش هەزار ساڵ بەر لە زایین و خاوەنی چەندان شوێنەواری گرنگە.

پاشان دەستمان بە پیادە ڕۆیی کرد بەناوی دیمەنە دڵڕفێنەکانی گوند و شوینەوارە هاوچەرخەکانی کرد کە جێگای سەرسوڕمان بوو، تا گەیشتینە لۆگۆی زانیاری لە سەر لوتکە کە بەرزییەکەی ١١٠٦ مەتر دەبوو.

بەشی ڕاگەیاندن زیاتر وتیشی: دوای نان خواردن و کەمێک پشوو و گرتنی وێنەی یادگاری بە ڕێگایەکی تر  دەستمان بە گەڕانەوە کرد.

هەموو ڕێگاکە شوێنەوەر بوو دواتر سەرەدانی کانی جووانمان کرد ئاوێکی گەرم سازگاری هەبوو، پاشان گەڕاینەوە خاڵی دەستپێک.

بەشی ڕاگەیاندن ئاماژەی دا: بەناوی سەرۆک و دەستەی کارگێڕی و سەرجەم ئاندامی گروپی شاخەوانی پایتەخت سوپاسێکی تایبەتی هاوڕێیانی گروپی شاخەوانی شوش دەکەین کە  ئەزیەتیان کێشا و هاوکارمان بوون.

سوپاس بۆ خوا گەشتەکەمان بە سەرکەوتوویی و سەلامەتی شاخەوانان کۆتایی هات.