زایەڵە- بڕیاردرا دیاردەی بەکارهێنانی ماتۆڕسکیلی نایاسایی لە هەڵەبجە کۆنترۆڵ بکرێت.
ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠٢٥/١/٥ لەکۆبونەوە بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە لەگەڵ ئەفسەرانی بنکەو بەشەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ، سەبارەت بە شێوازی کارو ڕێکخستنی زیاتری سەنتەری شارو خزمەتکردنی زیاتری شۆفێران و هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە لەپاش دیراسەکردنی وردی کۆی ڕوداوەکانی هاتوچۆ لەساڵی ڕابردوودا زۆرێک لە ڕوداوەکان ڕوداوی "ماتۆڕسکێل " بوون بۆیە بڕیاردرا بەڕاسپاردنی سەرجەم بنکە و مەفرەزەکان لە هاتوچۆی ناوشار و قەزا و ناحیەکان بەهەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان بەکۆنترۆڵکردنی
دیاردەی بەکارهێنانی ماتۆڕسکێل بەشێوازی نایاسایی ( نەبونی مۆڵەتی لێخوڕین + ماتۆڕسکێلی تۆمارنەکراو + بەکارنەهێنانی هۆیەکانی سەلامەتی لێخوڕین ڕاگرتنیان بە شپرزەیی و نایاسایی لە ناوشار .
وە هەروەها بونی دیاردەی شۆفێری بێ مۆڵەت و جام ڕەش و لەزگەو بەکارهێنان بە نایاسایی بەگشتی).
ک