زایەڵە- شاندێکی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، سەردانی کونسولخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێری پایتەخت کرد بەمەبەستی پیرۆزبایی لە سەرکونسولی نوێ.
٥ـی کانوونی دووەمی ۲٠۲٥ شاندێکی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بەسەرپەرشتی ڕێبین محەمەد حاجی مەحمود، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و بە ئامادەبوونی شادمان شەهید ڕۆستەم، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکان و مەلا لوقمان لەتیف، بەرپرسی پەیوەندییەکانی حزب لە کۆماری ئیسلامی ئێران، بەمەبەستی پیرۆزبایی لە بەڕێز فەرامەرز ئەسەدی، سەرکونسولی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێری پایتەخت، سەردانی کونسولخانەکەیان کرد و لەلایەن سەرکونسول و جێگران و ستافی کونسولخانە بەگەرمی پێشوازییانلێکرا.
لەدیدارەکەدا، ڕێبین محەمەد، پیرۆزبایی بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود و حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستانی پێشکەش بە بەڕێز ئاغای ئەسەی کرد و ئومێدی سەرکەوتن و سەرفرازی بۆخواستن لە بەرپرسیارێتی نوێیاندا.
لەدرێژەی دیدارەکەدا، تیشک خرایە سەر ئەو پەیوەندییە مێژوویی و قوڵەی، کە بە درێژایی سەدان ساڵ هەردوو گەلی کورد و فارسی پێکەوە گرێداوە و بووەتە سەرچاوەیەکی گرنگ و وەک میراتێکی هاوبەش لە زمان، کەلتوور، ئەدەب و هونەری هەردوو گەلدا ڕەنگی داوەتەوە و بووەتە بناغەیەکی پتەو،
لەکۆتایی دیدارەکەدا، وێڕای دووپاتکردنەوەی پیرۆزبایی، ڕێبین محەمەد حاجی مەحمود ئومێدی خواست دەستبەکاربوونی بەڕێز ئاغای ئەسەدی، بە پشتبەستن بە ئەزموون و لێهاتووی، ببێتە سەرەتایەکی نوێ بۆ قۆناغێکی گەشتر لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا، لەو چوارچێوەیەدا تەئکید لە پەرەپێدانی پەیوەندی دۆستانەی نێوان حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کرایەوە.
ک