زایەڵە-نوێنەرێكی گشتی مامۆستایانی گرێبەست ئاشكرایكرد، رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە، موچەی مانگی 11ی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەكرێت.

لەمبارەیەوە كارۆخ عەبدوڵا، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست، ئەمشەو یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: ڕۆژی سێشەممە 7ی 1ی 2025، موچەی مانگی 11ی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت.

ناوبراو راشیگەیاند: سبەی دوشەممە موچەی مانگی 11ی مامۆستایانی گرێبەست دەکرێتە چەک .

لەبارەی شایستەی مانگەكانی 7 و 8ی ساڵی رابردوی مامۆستایانی گرێبەست لە سنوری پەروەردەكانی هەولێرو دهۆك كە تاوەكو ئێستا دابەش نەكراوە، كارۆخ عەبدوڵا وتی"بڕیارە دوای دابەشکردنی موچەی مانگی 11 لەهەفتەی داهاتودا دابەش بکرێت. شایستەی مانگی 7 و 8ی مامۆستایانی گرێبەست لەسنوری پەروەردەکانی سلێمانی بەر لەسەری ساڵ دابەشکراوە."

جێی باسە ژمارەی مامۆستایانی گرێبەست لەهەرێم نزیکەی 38 هەزارە، موچەی مانگانەیان بەتێكڕا نزیکەی 19 ملیار دینارە، موچەی مانگانەی هەر گرێبەستێک لەنێوان 400 بۆ 500 هەزار دینارە.

ک